وێستگەی خەبات؛ 300 مێگاوات کارەبا لەبەرامبەر مەترسیی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە
پووختەی هەواڵەکە:
- فلتەرەکانی وێستگەی هەڵمیی خەبات چەند ساڵێکە لە کارکەوتوون و ژینگە ژەهراوی دەکەن.
- دانیشتووانی سنوورەکە تووشی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و ڕەبۆ بوونەتەوە.
- وێستگەکە 300 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت بەڵام مەترسی بۆ سەدان خێزان دروستکردووە.
- چارەسەرەکان تەنیا لە چوارچێوەی کۆنووس و ڕاپۆرتە حکومییەکاندا ماونەتەوە.
پەیامنێری کەناڵ8، بەدواداجوونی کردووە کە هاوکێشەیەکی تاڵ لە شارۆچکەى خەبات دەگوزەرێت؛ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا لە بەرامبەر لەدەستدانی تەندروستیی سەدان خێزان. فلتەرەکانی وێستگەی هەڵمیی خەبات ماوەی چەند ساڵێکە لە کارکەوتوون، ئەمەش وایکردووە دووکەڵێکی چڕ و ژەهراوی بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوببێتەوە و ژیانی هاونیشتمانییانى سنوورەکە بخاتە مەترسییەوە.
گرفتی دانیشتووان و کاریگەرییە تەندروستییەکان:
- فلتەرەکانی وێستگەکە لە کارکەوتوون و هیچ ڕێگرییەک لە بڵاوبوونەوەی دووکەڵی سووتەمەنییەکە ناکرێت.
- ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی سنوورەکە بەدەست نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و شێرپەنجەوە دەناڵێنن.
- دانیشتووانی گوندی کانی مام سنج و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ژینگەییەکی پیسدان.
- سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، تاوەکو ئێستا حکومەت هەنگاوی کردەیی بۆ چاککردنەوەی فلتەرەکان نەناوە.
لە لایەکی دیکەوە، دانیشتووانی ناوچەکە وەک خابیر ڕەشید و شێروان عەبدوڵا ئاماژە بەوە دەکەن کە ژیانیان هەراسان بووە و ڕۆژانە پاشماوەی دووکەڵی وێستگەکە لەسەر ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان دەنیشێت. ئەوان داوای ئاوڕدانەوەی خێرا دەکەن، چونکە بەردەوامبوونی وێستگەکە بەم شێوەیە، کارەساتی تەندروستیی گەورەتری لێدەکەوێتەوە و تێچووی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لە سوودی ئەو کارەبایەی بەرهەمدێت زیاتر دەبێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
3 کاتژمێر پێش ئێستا