پشکنینە سەرەتاییە پێویستەکان بۆ هاوسەران پێش دەستپێکردنی چارەسەری نەزۆکی
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەییە عەتا نەقشبەندی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، دەڵێت:
- کاتێک خانمێک دوای ساڵێک لە ژیانی هاوسەری دووگیان نابێت، لە هەنگاوی یەکەمدا چەند پشکنینێکی سەرەتایی بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکە و دانانی پلانێکی سەرکەوتوو بۆ چارەسەر ئەنجام دەدرێن
- دیاریکردنی هۆکاری نەزۆکی %50ـی ڕێگە چارەسەری حاڵەتەکەیە
- پشکنینەکانی تایبەت بە پیاوان:پشکنینی تۆو: یەکەم و گرنگترین پشکنینە، بۆ زانینی ژمارە، جوڵە، و شێوەی دروستی تۆوەکانی پیاوەکە
پشکنینەکانی پێش دووگیانبوون تایبەت بە خانمان
- پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنەکانی هێلکەدان (لە ڕۆژانی دووەم یان سێیەمی سووڕی مانگانه)، هۆڕمۆنی گەشەی هێلکە و هۆڕمۆنی شیر، هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)
- پشکنینی سۆنار: بۆ پشکنینی بارودۆخی تەندروستیی منداڵدان، دیواری منداڵدان، بەدواداچوون بۆ گەشەی هێلکەدانەکان و کیسی هێلکەدان
- پشکنینی تیشکی ڕەنگاوڕەنگی منداڵدان: پشکنینێکی بەسوودە بۆ دڵنیابوونەوە لە کراوەیی جۆگەکانی منداڵدان (جۆگەی فالوپ) و شێوەی ناوەوەی منداڵدان
پشکنینی هاوبەش بۆ خانمان و پیاوان
- پشکنینە گشتییەکان: وەک فشاری خوێن، شەکرە و ژمارەی خڕۆکەکانی خوێن
- پشکنینی نەخۆشییە گوازراوەکان: وەک پشکنینی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی و هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەربۆ دڵنیابوونەوە لە بارودۆخی تەندروستیی گشتی هەردوو هاوسەرەکە
- دواکەوتنی دووگیانی تەنیا پەیوەندیی بە خانمەکەوە نییە، %50ی هۆکارەکان پەیوەندییان بە پیاوانەوە هەیە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر دووگیانبوون دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا