هۆکارەکانی تووشبوون بە گرێی گەدە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گرێی گەدە
وێنەی گرێی گەدە

د.ئەژین هاشم، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە مەترسیی تووشبوون بە بەکتریای گەدە زیاد دەکەن''

  • بەکتریای گەدە : بوونی ئەم بەکتریایە بە شێوەیەکی درێژخایەن دەبێتەهۆی هەوکردن و برینی گەدە، کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە گرێی گەدە
  • جۆری خۆراک: خواردنی ناتەندروست وەک: زۆ خواردنی خواردنە سوێرەکان، ترشەمەنییەکان، گۆشتی سورکراوە یان لەقووتوونراو، و کەم خواردنی سەوزە و میوە، هەندێکجار یارمەتیی دروستبوونی گرێ دەدات لەو کەسانەی کە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە
  • جگەرەکێشان، نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان: کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر خانەکانی گەدە هەیە
  • هەوکردنی درێژخایەنی گەدە: وەک تەنکبوونەوەی ناوپۆشی گەدە بەهۆی هەڵکشانی تەمەن یان بەهۆی نەخۆشیی دیکەوە
  • بۆماوەیی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بەکتریای گەدە دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://channel8.com/kurdish/news/220352

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا