ئەمریکا فرۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن دەهێنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵ
- ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا بەنیازە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
- کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆن لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.
- هەرچەندە ئەم جموجوڵە بەشێکە لە ئەرکێکی ڕۆتینی، بەڵام لە هەمانکاتدا ئاماژەیە بۆ ویستی ئەمریکا بە مەبەستی هێشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی لە ناوچەکە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتیی لینکۆڵن زیاتر لە 250 ڕۆژی لە ناوچەکە بەسەربردووە، نزیکەی200 ڕۆژ لەسەریەک لە دەریادا بووە، بەبێ ئەوەی لە هیچ بەندەرێک لەنگەر بگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە ئەندامانی کۆنگریسی ئەمریکا نیگەرانییان لە ماندوێتیی تیمی دەریاوان و بارودۆخی سەختی ژیان لەناو کەشتییەکەدا دەربڕیوە.
ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەبراهام لینکۆڵن و کێشەکانى
- کەمیی پێداویستییەکان
- کێشەکانی ئاو و سەلامەتی
- گرفتی دەروونیی و پچڕانی پەیوەندیی دەریاوانەکان بە کەسوکاریانەوە دەکەن.
- هەرچەندە ئاڵوگۆڕی کەشتییەکان پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام فشار لەسەر تیمی کەشتیوانیی ئەبرەهام لینکۆڵن پرۆسەکەی خێراتر کرد.
کەشتیی یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن، کە لە زەریای هێمن جێگیرکرابوو، ئێستا بینراوە کە بە گەرووی مەلەکەی نێوان مالیزیا و ئەندۆنیزیادا تێپەڕیوە و خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕاپەڕاندنی ئەرکە جەنگییەکان، لە چوارچێوەی ناوچەی بەرپرسیارێتیی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' بگرێتە ئەستۆ.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بەهزاد ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا