جیاوازیی نێوان خورانی پێستی ئاسایی و نائاسایی لە ماوەی دووگیانیدا
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. هودا محێدین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، ئەم هۆکارانەی خورانی پێست لە ماوەی دووگیانیدا بەئاسایی ناودەبات، لەوانە:
- کشانی پێست لە ناوچەی سک
- کشانی پێست لە سنگ
- وشککبوونەوەی پێست
- گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان
د. هودا محێدین، دەڵێت '' نیشانەکانی خورانی ئاسایی بریتین لە بوونی خورانێکی سووک لە ئەم ناوچانەی جەستەی خانمەکە"
- سک
- ڕان
- سمت
هۆکار و نیشانەکانی خورانی نائاسایی پێست لە ماوەی دووگیانیدا
- هۆکارەکان: گیرانی جۆگەی زراو و کۆبوونەوەی ترشەکانی زراو لە خوێندا بەهۆی تێکچوونی کاتیی فرمانەکانی جگەر
- نیشانەکان: بوونی خورانێکی توند و بێزارکەر کە شەوانە خراپتر دەبێت، ئەم خورانە زیاتر لە لەپی دەست و بنی پێیەکان دەردەکەوێت، خانمەکە هیچ پەڵەیەکی پێستی نییە، بەڵام هەندێکجارزەردبوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاوی هەیە
- ئەم جۆرەی خورانی پێستی خانمانی دووگیان حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێویستی بە سەردانیکردنی خێرای پزیشکی پسپۆڕ هەیە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر دووگیانی، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا