بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی 17 ساڵ لە بەنداوی خاسەی کەرکووک خنکا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لەسەرەتای ئەمساڵەوە 18هاونیشتیمانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک خنکاون
  • گەنجە خنکاوەکە تەمەنی 17 ساڵە و دانبشتوانی گەڕەکی ڕەحیماوەیە
  • لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی بۆ مەلەکردن چوونەتە بەنداوی خاسە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە بەنداوی خاسەی کەرکووک خنکا و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە 18هاونیشتیمانی لەسنووری پارێزگای کەرکووک خنکاون.


تەمەنی گەنجە خنکاوەکە



بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی 17 ساڵی دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیماوە کە لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ مەلەکردن چوونەتە بەنداوی خاسە لە کەرکووک، خنکاوە و سەرەتاش لەلایەن هاوڕێکانی هەوڵی ڕزگارکردنی دراوە، بەڵام بێ سوود بووە.

دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە


دواتر پۆلیسی چاودێریی ڕووبارەکانی پردێ لە ڕووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و توانراوە پاش چەند کاتژمێرێک لە گەڕان، تەرمەکەی لە بەنداوەکە دەربهێنرێتەوە و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

ئاماری خنکان لە سنووری کەرکووک



ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 18 کەس لە سنووری کەرکووک خنکاون.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە

لە دهۆک و کەرکووک دوو گەنج خنکان

ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا