هەوکردنی میزەڵدان لە منداڵاندا

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی میزەڵدان
وێنەی میزەڵدان

د. تارا کەنعان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت:

  • بەشێک لە منداڵان تووشی هەوکردنی درێژخایەنی میزەڵدان دەبن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر تەندروستی و گەشەی منداڵەکە دروست دەکات
  • هەوکردنی دووبارەی میزەڵدان دەبێتەهۆی دروستبوونی گرێ لە گورچیلەکاندا
  • هەوکردنی میزەڵدان تای لەگەڵدا بێت یان دەستنیشانکردنەکەی دوابکەوێت، مەترسیی زیاتر بۆ دروستبوونی گرێی گورچیلە زیاد دەکات

نیشانەکانی هەوکردنی میزەڵدان لە منداڵاندا

  • کەمبوونەوەی کێش و باڵای چاوەڕوانکراو
  • نەمانی ئارەزووی خواردن لە منداڵەکەدا
  • زوو زوو میزکردن و سوتانەوە و کزانەوە لە کاتی میزکردندا
  • بوونی تایەکی زۆر بەبێ هۆکار

چۆنیەتیی دەستنیشانکردنی هەوکردنی میزەڵدان لە منداڵاندا

  • پشکنینی سۆنەر ئەنجام دەدرێرت بۆ ئەو منداڵانەی هەوکردنی میزەڵدانیان هەیە و تای لەگەڵدایە، بۆئەوەی بزانرێت ئایا پێکهاتەی گورچیلەی منداڵەکە چۆنە و ئایا میز دەگەڕێتەوە بۆ میزەڵدانی منداڵەکە یان نا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر تەندروستیی منداڵان، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

میزبەخۆداکردنی منداڵ چۆن چارەسەردەکرێت؟

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا