عەلى زەیدى: عێراق دەرگاى ئابووریی بەڕووى ئیتاڵیا دەکاتەوە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا لە بەغداد
کۆبوونەوەی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا لە بەغداد

پووختەی هەواڵەکە:

  •  سەرۆکوەزیرانی عێراق  داوا دەکات کۆمپانیا ئیتاڵییەکان وەبەرهێنان لە عێراق بکەن
  • تاوتوێکردنی بوارە ئابوورییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەش
  • کرانەوەی دەرگای عێراق بە ڕووی وڵاتانی ئەوروپا

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕایگەیاند، عێراق لە هەوڵى کرانەوەى ئابووریدایە بەڕووى وڵاتانى یەکێتیی ئەورووپا و بەتایبەت ئیتاڵیا و داواش دەکات کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا بۆ وەربەرهێنان بێنە عێراق.




ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـى ئابى 2026، عەلى زەیدى، لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا لە بەغداد کۆبووەوە و بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى نووسینگەکەى لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا و پەرەپێدانى هاوبەشى لە زۆرێک لە بوارە ئابوورییەکان تاوتوێکراوە.

کرانەوەی عێراق بە ڕووی ئەوروپا و ئیتاڵیا

  • سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیتاڵیا
  • سوود وەرگرتن لە بواری وزە و کشتوکاڵ و پیشەسازی
  • ڕۆڵی ئیتاڵیا لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق

عەلى زەیدى، جەختیکردووەتەوە، عێراق دەرگاى ئابوورى کراوەیە بەڕووى ئیتاڵیا و سەرجەم وڵاتانى یەکێتیی ئەورووپا، گرنگە کە سوود لە تەکنەلۆجیاى پێشکەوتووى کۆمپانیا ئیتاڵییەکان وەربگیرێت لە زۆرێک لە بوارەکاندا، لەناویشیاندا لە بوارى ووزە و کشتوکاڵ و پیشەسازى، داواشیکرد ئیتاڵیا ڕۆڵى هەبێت لە گەشەپێدانى ژێرخانی ئابووری عێراق.

پەرۆشی ئیتاڵیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان



لەبەرامبەردا، باڵیۆزى ئیتاڵیا لە عێراق، جەختیکردەوە، وڵاتەکەى ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى لەگەڵ عێراق، لە زۆربەى مەیدانەکانى کارکردنى هاوبەش، کە بەرژەوەندى هەردوو وڵاتى دۆستى تێدابێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا باسیان لە پەرەپێدانی بازرگانی و گەشتوگوزار کرد

نێچیرڤان بارزانی: ئیتاڵیا لە شەڕی دژی تیرۆردا هاوکاریی سەربازیی گرنگی پێشکەش کردووین

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا