مەسرور بارزانی: هێرشی درۆنی ئێرانی بۆسەر نوسینگەکەم پەرەسەندنێکی مەترسیدار و قبووڵنەکراون
پووختەی هەواڵەکە:
- دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی جۆری (حەدید-110) نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانییان لە پیرمام کردە ئامانج.
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێران بە بەرپرسیاری هێرشەکە دەزانێت و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ ناوی دەبات.
- دژەتیرۆری کوردستان جەخت دەکاتەوە هێرشەکە لە سنوورەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و زیانی گیانی نەبووە.
- هێرشەکە شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیشی لە قەزای پیرمام پێکاوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیرمام ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنیی ورد بووەتەوە کە ئامانج لێی نووسینگەی باڵاترین بەرپرسی جێبەجێکردن بووە لە هەرێمی کوردستان. ئەم هێرشە کە لە کاتژمێر 00:28 خولەکدا ئەنجامدرا، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردە ئامانج، ئەمەش گەورەترین پەرەسەندنی ئەمنییە لە ناوچەکەدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
- نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی دامەزراوەی ئاسایش و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشێکی درۆنی ئێرانی.
- ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
- بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە نابەرپرسانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم.
- ئەم جۆرە دەستدرێژییانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی وردەکارییە تەکنیکییەکان بڵاویکردەوە:
بەپێی ڕاگەیانێنراوی دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە لە جۆری (حەدید-110) ئەنجامدراوە. هێرشەکە لە دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە ئاراستەی قەزای پیرمام کراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. دەزگای دژەتیرۆر بەرپرسیارێتی تەواوی لێکەوتەکانی ئەم هێرشە دەخاتە ئەستۆی ئەنجامدەرانی و جەخت دەکاتەوە کە ئەمە پێشێلکارییەکی گەورەی ئەمنییە.
پاشخان و زانیاریی بابەتەکە:
ئەم هێرشە لە کاتژمێر 00:28ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 ئەنجامدرا. جۆری درۆنەکان (حەدید-110) بە یەکێک لە درۆنە بۆمبڕێژکراوە وردەکان دادەنرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی مەسرور بارزانی و پیرمام کران
لە مانگێکدا زیاتر لە 48 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
دژەتیرۆر لە هەولێر: بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قوشتەپە
1 کاتژمێر پێش ئێستا