کێن ئەو کەسانەی کە پێویستە ناوبینیی قورگیان بۆ بکرێت؟

وێنەی پزیشکێک ناوبینیی قورگ بۆ چارەخوازێک ئەنجام دەدات
وێنەی پزیشکێک ناوبینیی قورگ بۆ چارەخوازێک ئەنجام دەدات

د. کوردستان مەحموود، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی قوڕگ و لوت و گوێ، دەڵێت '' لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە ناوبینیی قورگ بکرێت ''

  • ئەگەر کەسەکە تووشی گۆڕانی دەنگ بووبێت
  • لەکاتی بوونی ئازاری گەروو
  • بوونی زەحمەتی و کێشە لەکاتی قووتدانی خواردندا
  • لە ئەگەری قووتدانی ئێسکی ماسی، ئێسکی مریشک یان هەرتەنێکی دیکە
  • بوونی دەنگ لەکاتی هەناسەدان یانی زەحمەتی لەکاتی هەناسەدان
  • لەکاتی بوونی ئازاری گوێ
  • بۆزانینی ئاستی کارکردنی دەنگە ژێیەکان پێش نەشتەرگەریی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)
  • بە مەبەستی وەرگرتی نموونە لە گەروو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر قورگ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

چی روودەدات کاتێک بنێشتێک قوتدەدەین؟