دژەتیرۆر لە هەولێر: نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکوەزیران لە پیرمام بە دوو درۆن کراوەتە ئامانج

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • دژەتیرۆر لە هەولێر: شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام کرایە ئامانج
  • دژەتیرۆر لە هەولێر: هێرشەکانی سەر پیرمام مایەی قبووڵکردن نین و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە
  • دژەتیرۆر لە هەولێر: ئەو درۆنانەی ئاڕاستەی پیرمام کران لە دیوی ئێرانەوە هەڵدراون

بە گوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام و دژەتیرۆر لە هەولێریش دەڵێت، هێرشەکان لە ئێرانەوە کراون و مایەی قبوڵکردن نین و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.


ڕاگەیێنراوی دژەتیرۆر لە هەولێر

  • هێرشەکان بە درۆنی جۆری حەدید 110- بارەگای نووسیکەی تایبەتی مەسرورو بارزانی کراوەتە ئامانج
  • هێرشە درۆنییەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە
  • درۆنەکان لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاڕاستەکراون
  • دژەتیرۆرلە هەولێر سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دژەتیرۆر لە هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 12 و 28 خولەک، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110)، بارەگای نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر، کرانە ئامانج.

دژە تیرۆر دەڵێت، هێرشە درۆنییەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و ئاماژە بەوەش دەکات، درۆنەکان لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاڕاستەکراون.

سەرکۆنەکردنی هێرشەکە

دژەتیرۆر سەرکۆنەی هێرشەکانی کردووە و بە "دەستدرێژیی و قبوڵنەکراو" ناوی بردووە، ئاماژە بەوەش دەکات، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی هێرشەکە، لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەسرور بارزانی: هێرشی درۆنی ئێرانی بۆسەر نوسینگەکەم پەرەسەندنێکی مەترسیدار و قبووڵنەکراون

قوباد تاڵەبانی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت دەکات

نێچیرڤان بارزانی هێرشی درۆنیی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئیدانە دەکات

بارەگای بارزانی: هەرێم بەشێک نییە لە گرژییەکانی ناوچەکە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا