هۆکارەکانی دروستبوونی فتقی دوای نەشتەرگەری
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە فتقی شوێنی نەشتەرگەری، دەڵێت:
- دوای نەشتەرگەرییەکانی سک، هەندێک جار ماسولکەکانی ژێر برینەکە بە تەواوی بەهێز نابنەوە
- فتقی شوێنی نەشتەرگەری کاتێک ڕوودەدات کە بەشێک لە ئەندامەکانی ناو سک (وەک ڕیخۆڵە) لەو خاڵە لاوازەی برینەکەوە دەربپەڕێنە دەرەوە و ئاوساوییەک دروست بکەن
هۆکارەکانی دروستبوونی فتقی شوێنی نەشتەرگەری
- پەستانی بەرز لەسەر سک: کۆکەی بەردەوام، هەڵگرتنی شتی قورس یان قەبزیی دوای نەشتەرگەری
- هەوکردنی برینەکە: زیان بە شانەکان دەگەیەنێت و لاوازیان دەکات
- نەخۆشییە درێژخایەنەکان: شەکرە، قەڵەوی، یان کەمبوونەوەی ئاستی بەرگریی جەستە
نیشانەکانی فتقی شوێنی نەشتەرگەری
- دەرکەوتنی ئاوساوی لەسەر جێگەی برینی نەشتەرگەرییەکە (بەتایبەت لە کاتی وەستان یان کۆکە)
- بوونی ئازار یان هەستکردن بە قورسی لە شوێنی فتقەکە
چارەسەری فتقی شوێنی نەشتەرگەری
- چارەسەری سەرەکی فتقی شوێنی نەشتەرگەری، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە بۆ چاککردنەوەی شوێنی فتقەکە (زۆرجاریش دانانی شەبەکە) و دواخستنی چآرەسەرەکەی دەبێتەهۆی گەورەبوونی فتقەکە یان ئاڵۆزبوونی باری تەندروستیی چارەخوازەکە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر فتق، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا