ناسۆری کلێنچکە چییە و چۆن ڕێگری لێ دەکرێت؟

سەروەر سالار 51 خولەک پێش ئێستا
وێنەی ناسۆری کلێنچکە
وێنەی ناسۆری کلێنچکە

د. محەممەد سەیدعەلی بەرزنجی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە ناسۆری کلێنچکە، دەڵێت:

  • ناسۆری کلێنچکە بریتییە لە دروستبوونی تورەکەیەک یان کونێکی بچووک لە ژێر پێستی بەشی سەرەوەی کەمەر
  • ناسۆری کلێنچکە زیاتر بەهۆی چوونەناوەوە و گیرخواردنی موو لە ژێر پێستدا ڕوودەدات، دواتر دەبێتەهۆی هەوکردن و دروستبوونی ئازار

نیشانەکانی ناسۆری کلێنچکە چین؟

  • ئازار و هەڵئاوسان لە بەشی سەرەوەی کەمەر، بەتایبەت لە کاتی دانیشتندا
  • سووربوونەوەی پێست
  • دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە شوێنی هەوکردنەکە

کێن ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی دروستبوونی ناسۆری کلێنچکەیان هەیە؟

  • ئەو کەسانەی کارەکانیان دانیشتنی بەردەوامی دەوێت(شۆفێر، کارمەندی ئۆفیس، دیزاینەر و پرۆگرامەر)
  • ئەو کەسانەی مووی جەستەیان ئەستوور یان زۆرە
  • ئەو کەسانەی جلوبەرگی زۆر تەسک لەبەر دەکەن

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هۆکارەکانی دروستبوونی ناسۆری کلێنچکە چین؟

سەروەر سالار

51 خولەک پێش ئێستا