کۆڕی ماتەمینی بۆ حسێن عارف ڕێکدەخرێت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- بە ناونیشانی چلەی ماتەمینی کۆڕەکە بەڕێوەدەچێت
- بۆ ڕێزگرتنە لە ژیان و مێژووی حسێن عارف
- مێژووی خزمەتکردنی ئەدەبی و سیاسیی حسێن عارف دەخرێتە ڕوو
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ئامادەکاری دەکات بۆ ڕێکخستنی کۆڕی ماتەمینی بۆ حسێن عارف، چیرۆکنووسی کۆچکردووی کورد.
کۆڕەکە بە هاوبەشیی ناوەندی ڕۆشنبیریی د. عیزەددین، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و کەسوکاری حسێن عارف ڕێکدەخرێت: ڕێکەوتی 25ی ئاب، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی د. عیزەددین – شاری جوان، ڕێکدەخرێت.
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا