وەزیرى دادى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر فرۆشگەکانى زیندان پێکهێنا

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دەروازەی سەرەکی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق
دەروازەی سەرەکی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • کەسوکارى زیندانەکان سکاڵایان لەسەر بەرزبوونەوەى نرخەکان کردبوو
  • بە گوتەى کەسوکارى زیندانەکان کیلۆیەک گۆشت بە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێت
  • بە گوتەى کەسوکارى زیندانەکان دەبەیەک زەیت بە نزیکەى 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سکاڵاى کەسوکارى زیندانەکان لە بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک و کەرەستە سەرەکییەکان لە فرۆشگەى زیندانەکان، خالید شوانى، وەزیرى دادى عێراق بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەی دا.



ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دادی عێراق

  •  پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەراوردکردنی نرخی کەلوپەلی ناو زیندانەکان لەگەڵ بازاڕ
  • لیژنەکە تەنیا 72 کاتژمێری لەبەردەستدایە بۆ لێکۆڵینەوەکان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خۆی
  • کەسوکاری زیندانییەکان سکاڵایان هەیە لە گرانی خۆراک و کەلوپەلی ناو زیندانەکان


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى وەزارەتەکە، لیژنەکە لێکۆڵینەوە لە نرخى فرۆشگەکانى زیندان و بەراوردکردنیان بە نرخى بازاڕ دەکات و خالید شوانى، تەنیا 72 کاتژمێر مۆڵەتى بە لیژنەکە داوە بۆ تەواوکردن و پێشکەشکردنى ڕاپۆرتەکەیان لەو بارەیەوە.

چاوەڕواندەکرێت ڕێکاری یاسایی و کارگێڕێ بگیرێتە بەر


پێکهێنانى لیژنەکە لەلایەن وەزیرى دادى عێراقەوە دواى گەیشتنى سکاڵاى کەسوکارى بەشێک لە زیندانەکان هات کە ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک و کەرەستە سەرەکییەکان لە فرۆشگەى زیندانەکان کردبوو، چاوەڕوان دەکرێت لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى لیژنەکە ڕێکاریى کارگێڕی و یاسایى بگیرێتەبەر.


بەشێک لە کەلوپەلەکانی زیندان بە نرخی خەیاڵی فرۆشراون


پێشتر کەسوکارى بەشێک لە زیندانەکانى شارى بەغداد ناڕەزایەتییان دەربڕى لە دژى گرانى کەرەستە خۆراکییە سەرەکییەکان لە فرۆشگەى زیندانەکان و ئاماژەیان بەوە کرد کە کیلۆیەک گۆشت لە فرۆشگەى زیندانەکان بە 100 هەزار دینار و دەبەیەک زەیت بە نزیکەى 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی دادی عێراق هەوڵی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی زیندانەکان دەدات

وەزارەتی دادی عێراق زیاتر لە 68 ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا