پۆلیسى ڕاپەڕین هۆشدارى بە دایک و باوکان دەدات

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

پووختەی هەواڵەکە:

  • زۆربوونی ڕێژەی تاوانە ئەلکترۆنییەکان هۆشدارییەک بۆ دایکان و باوکان
  • پۆلیسى ڕاپەڕین: تاوانە ئەلیکترۆنییەکان زۆر بووە و پێویستە دایک و باوکى مێردمنداڵ و نەوجەوانان ئاگاداربن
  • پۆلیسى ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کچێکى خوار 18ساڵى فریوداوە

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین هۆشدارى بە دایک و باوکان دەدات، ئاگادارى مێردمنداڵ و نەوجەوانەکان بن و دەڵێت" کەسێکمان دەستگیرکردووە لەڕێگەى مۆبایلەوە کچێکى فریوداوە و تاوانکار و قوربانییەکە هەردووکیان تەمەنیان خوار 18ساڵ بووە".



ڕاگەیێنراوی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین

  • فریودانی کچێک لە لایەن گەنجێکی هاوتەمەنی خۆیەوە
  • تۆمەتباری کەیسەکە نیشتەجێی پارێزگای هەولێر بووە
  • تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کچەکەی کردووە


بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، 10 ڕۆژ پێش ئێستا کچێکى خوار تەمەن 18ساڵ سەردانی کردوون و سکاڵایان لە کەسێک کردووە کە وێنە و ڤیدیۆى کچەکەى لابووە و هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى کردووە، پاش بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکە نیشتەجێى پارێزگاى هەولێرە و بە هاوبەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە هەولێر دەستگیرکراوە.

پۆلیسى ڕاپەڕین باسی لەوەشکردووە، " تۆمەتبارەکە تەمەنى 16ساڵە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى لە کچەکە کردووە، کە پێشتر بۆى ناردووە.

هۆشدارییەک بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵی 18 ساڵیان هەیە



پۆلیسى ڕاپەڕین لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ئەم ڕاگەیێنراوە هۆشداریى دەداتە ئەو دایک و باوکانەى منداڵى 18 ساڵیان هەیە، ئاگادارى منداڵەکانیان بن، چونکە لەوتەمەنەدا بە ئاسانى فریودەدرێن و دواتر ڕووداوى نەخوازراوى لێدەکەوێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی دادوەری ئامارى هاوسەرگیرى و جیابوونەوەى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا