ئەنجوومەنی دادوەری ئامارى هاوسەرگیرى و جیابوونەوەى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە 2025دا زیاتر لە 61 هەزار پڕۆسەى هاوسەرگیری ئەنجامدراوە
- ئەنجوومەنی دادوەری: سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیرى تێدا تۆمارکراوە
- ڕێژەى جیابوونەوەى هاوسەران لە 2025 گەیشتووەتە نزیکەى 16 هەزار حاڵەت
- ساڵى 2025 زۆرترین ڕێژەى جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە
بەگوێرەى ئامارێکى ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمى کوردستان، پارێزگاى سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری و پارێزگای هەولێریش زۆرترین رێژەى جیابوونەوەى تێدا تۆمارکراوە.
ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی بۆ هاوسەرگیریی و جیابوونەوە
ئەنجوومەنی دادوەری، ئامارى هاوسەرگیریی و جیابوونەوەى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئامارەکە، ساڵی 2025 ژمارەی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە زیاتر لە 61 هەزار و بەراورد بە ساڵی 2024،10 هەزار زیادی کردووە.
تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری
- پارێزگای سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری تێدا تۆمارکراوە
- حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
هەر بەگوێرەى ئامارەکە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان، سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیرى تێدا تۆمارکراوە و دوای ئەویش هەولێر، دهۆک و گەرمیان دێن.
ئەنجوومەنى دادەوەری دەشڵێت، پڕۆسەی جیابوونەوەى هاوسەران لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەجۆرێک؛ ڕێژەى جیابوونەوەى هاوسەران بۆ ساڵى 2025، گەیشتووەتە15 هەزار و 826 حاڵەت.
پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی حەوت هەزار و 113 حاڵەتی جیابوونەوە لە پلەی یەکەمی پارێزگاکاندایە و زۆرترین ڕێژەی زیادبوونی جیابوونەوەى تێدا تۆمارکراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە عێراق ڕێژەی هاوسەرگیری کەمیکردووە و جیابوونەوە زیادیکردووە
لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک لە کوردستان یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ئاماری نوێی ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا