لابردنی زراو و کاریگەریی لەسەر پرۆسەی هەرسکردنی خواردن

وێنەی ئەندامی جگەر و زراو
وێنەی ئەندامی جگەر و زراو

د.شاخەوان مەحلان، پسپۆڕیی ورد لە نەشتەرگەری قەڵەوی، دەڵێت:

  • لە کاتی نەشتەرگەریی لابردنی زراودا ، کیسی زراو کە شوێنی کۆکردنەوەی شلەی زراوە لادەبرێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە جەستە چیتر ناتوانێت چەوری هەرس بکات
  • زراو تەنیا شوێنی کۆکردنەوەی شلەی زراوە نەک شوێنی دروستکردنی شلەی زراو، چونکە شلەی زراو لە جگەرەوە دەردەدرێت

کاریگەرییە کاتییەکانی لابردنی زراو

  • لە چەند هەفتەی یەکەمی دوای نەشتەرگەریی لابردنی زراودا، ڕەنگە هەندێک کەس تووشی نیشانەی کاتی ببن وەک: سکچوون، باکردن یان ناڕەحەتیی کاتی دوای خواردنی چەور ، چونکە جگەر چیتر بە شێوەیەکی بەردەوام  شلەی زراو دەڕژێنێتە ناو ڕێڕەوی هەرسەوە نەک بە شێوەی کۆبووەوە لە کاتی خواردندا
  • لابردنی زراو کاریگەرییەکی درێژخایەن لەسەر تەندروستیی جەستە دروست ناکات
  • لە ماوەیەکی کورتدا، سیستمی هەرس (بەتایبەت ڕیخۆڵەکان) خۆی لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا دەگونجێنێت و جگەر کاری جێگرەوەی زراو دەکات
  • زۆرینەی خەڵک دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک دەتوانن وەک جاران هەموو جۆرە خواردنێک بخۆن بێ هیچ کێشەیەکی تەندروستی

هەندێک ڕێنمایی بۆ قۆناغی سەرەتایی دوای لابردنی زراو

  • کەمکردنەوەی خواردنی زۆر چەور یان سورەوەکراو لە چەند هەفتەی یەکەمی دوای لابردنی زراودا
  • دابەشکردنی ژەمەکان بۆ بڕی کەمتر و ژەمی زۆرتر لە ڕۆژێکدا بۆ ئاسانکاریی لە هەرسکردندا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای نەشتەرگەریی لابردنی زراو چەوری بخۆیت چی ڕوودەدات؟