هۆکارەکانی لاوازیی سێکسی لە گەنجاندا

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی پزیشکێک لە کاتی ڕوونکردنەوەی هۆکاری لاوازیی سێکسی بۆ چارەخوازێک
وێنەی پزیشکێک لە کاتی ڕوونکردنەوەی هۆکاری لاوازیی سێکسی بۆ چارەخوازێک

د. هەڵۆ مستەفا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە لاوازیی سێکسی، دەڵێت:  

  • کێشەی لاوازیی توانای ڕەقبوونی چووک لە گەنجاندا دەکرێت هۆکاری دەروونی و  هۆکاری جەستەیی هەبێت
  • لە گەنجاندا زۆرجار هۆکارە دەروونییەکانی لاوازیی سێکسی باوترن
  • هۆکارە جەستەییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە لاوازیی سێکسیدا
  • هەرچەندە تێکچوونی سووڕی خوێنه لە گەنجاندا کەمترە، بەڵام دەکرێت کێشەی گیرانی خوێنهێنەرەکان، هۆکاری لاوازیی سێکسی بێت
  • تێکچوونی ئاستی هۆڕمۆنەکان: دابەزینی ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن (هۆڕمۆنی نێرینە) بەهۆی قەڵەوی، کێشەی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)  یان هۆکاری دیکە
  • شەکرە و پەستانی خوێن: هەندێکجار نەخۆشییەکان وەک شەکرە یان بەرزەفشاری خوێن لە گەنجانیشدا دەردەکەون و دەبنەهۆی لاوازیی سێکسی
  • کاریگەریی هەندێک دەرمان، ماددەی هۆشبەر، خواردنەوە کحولییەکان، جگەرەکێشان، ڤەیپ یان هەندێک دەرمانی پزیشکی (وەک دەرمانەکانی دژەخەمۆکی)

هۆکارە دەروونییەکانی لاوازی سێکسی لە گەنجاندا

  • دڵەڕاوکێ، ترس یان نیگەرانیی بەردەوام لەوەی کە ئایا دەتوانیت سەرکەوتوو بیت لە پەیوەندییە سێکسییەکەدا یان نا، خۆی دەبێتەهۆی دروستبوونی کێشەکە
  • فشاری دەروونیی ڕۆژانە، کێشەکانی کار، خوێندن، باری دارایی، یان پەیوەندییە کەسییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر مێشک و ئارەزووی سێکسی هەیە

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

  • لە زۆرینەی گەنجاندا، هۆکاری لاوازیی سێکسی پەیوەندیی بە دوو هۆکار یان زیاترەوە هەیە (بۆ نموونە کێشەیەکی بچوکی دەروونی یان فشاری دەروونی دەبێتەهۆی لاوازبوونێکی کاتی، ئەمەش دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێیەکی گەورە بۆ جارەکانی داهاتوو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هۆکاری لاوازیی سێکسی لە پیاواندا چییە؟

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا