خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- بە دروشمی شکۆی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت
- نۆی ئەیلوول دەستپێدەکات
- لە وڵاتانی جیهان و ناوخۆی کوردستان فیلمی پێشکەش کراوە
- میوانداریی فیلمساز و کەسایەتییە بەناوبانگەکان دەکرێت
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی یەکێکە لە گرنگترین فێستیڤاڵە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان.

خولی پێنجەم، بە دروشمی کولتووری کوردی و زمانی دایک، فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بەرهەم و کەسایەتیی سینەمایی بوون بە براوەی خەڵات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، ساڵی 2016 دەستیپێکردووە، لە یەکەم خولیدا ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، پاشان لە خولەکانی داهاتوودا و تاوەکو خولی چوارەم، فێستیڤاڵەکە، بە بەشداریی هونەرمەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ماوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی بۆ حەوت ڕۆژ درێژکردەوە.
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا