کۆمپانیای گۆڵدن گارد ستایشی پیشەییانەی کەناڵ8 دەکات

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دروشمی کۆمپانیای گۆڵدن گارد بۆ خزمەگوزاری ئەمنی و پاراستن
دروشمی کۆمپانیای گۆڵدن گارد بۆ خزمەگوزاری ئەمنی و پاراستن

پووختەی هەواڵەکە:

  • کۆمپانیای گۆڵدن گارد ستایشی پیشەییانەی کەناڵ8 دەکات
  • کۆمپانیای گۆڵدن گارد: هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە ئەرك و ماندووبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن
  • کۆمپانیای گۆڵدن گارد: نیگەرانی خۆمان دەربڕین بەرامبەر بەو گرژی و ئاڵۆزییەی دروست بوو

ڕوونکردنەوەیەک گەیشتووەتە کەناڵ8، کۆمپانیای گۆڵدن گارد بۆ خزمەتگوزاریی ئەمنی و پاراستن سوپاسی پیشەییانەی کەناڵ8 دەکات لە بڵاوکردنەوەی دیمەنی ڕێگریکردنی ژمارەیەک لە سکیوریتییەکانی بەردەم ئاڕی تی بانک مامەڵەی کارمەندەکانیان لەگەڵ مووچە خۆراندا.


ستایشی ئەرکی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەناڵ8

بە گوێرەی ڕوونکردنەوەییەک کۆمپانیای گۆڵدن گارد (Golden Guard) بۆ خزمەتگوزاری ئەمنی و پاراستن، هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە ئەرك و ماندووبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆڵی گرنگی کەناڵ8 لە گەیاندنی ڕاستییەکاندا.

دەربڕینی نیگەرانی لە گرژی و ئاڵۆزییەکان

 کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان نیگەرانی خۆیان دەربڕین بەرامبەر بەو گرژی و ئاڵۆزییەی دروست بوو، و دووپاتی دەکەنەوە کە ئەو دیمەنانە بە هیچ شێوازێک گوزارشت لە سیاسەت و ڕەوشتی پیشەگەریی کۆمپانیاکەیان ناکەن.

 لە خاڵێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا  جەختدەکاتەوە کە کۆمپانیای گۆڵدن گارد مێژوویەکی پاکی هەیە و هەمیشە کارمەندەکانیان ڕاهێنراون لەسەر ڕەفتاری پیشەیی و مامەڵەی مەدەنییانە لەگەڵ سەرجەم هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندندا.

سوپاسی پیشەیی و خەمخۆریی کەناڵ8

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکە کۆمپانیای گۆڵدن گارد ڕایگەیاندووە "سوپاسی پیشەگەری و خەمخۆری کەناڵی 8 دەکەین لە گەیاندنی هەواڵەکاندا، و هیواخوازین هەمیشە بە هاوکاری و هه‌ماهەنگی یەکتر، خزمەتی شار و کۆمەڵگاکەمان بکەین و زانیاری دروست بە هاووڵاتییان بگات".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنی ئەو سکیوریتیانەی بەردەم ئاڕتی بانک لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵ8 کە مامەڵەی نەشیاویان لەگەڵ مووچەخۆران و ڕۆژنامەوانان کرد، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەرگیرایە بەر.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى تەمووزى ڕاگەیاند

مانگی 10 وەک وادەی کۆتایی تەواوکردنی دۆسیەی خانەنشینان دیاریکرا

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا