نرخى بەنزین لە هەولێر بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە

دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نرخی بەنزین لە هەولێر
نرخی بەنزین لە هەولێر

پووختەی هەواڵەکە:

  • نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە هەولێر بۆ 1795 دینار بەرزبووەوە.
  • بەنزینى موحەسەن گەیشتە 2350 دینار و سوپەریش بە 2595 دینار دەفرۆشرێت.
  • ژمارەى ئەو بەنزینخانانەى سووتەمەنیی 750 دیناری دەفرۆشن بۆ تەنیا 31 وێستگە کەمبووەتەوە.
  • بەرزبوونەوەى نرخەکان لەکاتێکدایە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕیارى پاڵپشتیکردنى نرخى دابوو.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکەن نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتووەتە 1795 دینار و نرخى جۆرەکانى دیکەش بە ڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوونەتەوە، ئەمەش قەیرانێکی توندی بۆ شۆفێران دروستکردووە، چونکە ژمارەی ئەو وێستگانەی بەنزینی حکومییان تێدایە زۆر کەمکراونەتەوە.


دۆخی بازاڕ و بەنزینخانەکان:

  • نرخى بەنزینى نۆرماڵ بە 1795 دینار و موحەسەن بە 2350 دینار و سوپەر بە 2595 دینار لە بازاڕدا دەفرۆشرێت.
  • تەنیا 31 بەنزینخانە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانى سۆران و زاخۆ بەنزینى حکومییان بۆ دابینکراوە.
  • کەمبوونەوەى وێستگەکانى بەنزینى پاڵپشتیکراو شۆفێرانى ناچارکردووە بە نرخى بازرگانیی گران سووتەمەنی بکڕن.

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان لە 14ـى ئەم مانگەوە بڕیاریدابوو نرخى بەنزینى نۆرماڵ لە بازاڕدا بە 750 دینار جێگیر بکات، بەڵام لە ئێستادا تەنیا لە ژمارەیەکی کەمى وێستگەکان ئەو نرخە کارى پێدەکرێت. بڕیارى پاڵپشتیکردنى نرخى بەنزینى بازرگانى نەبووەتە هۆى دابەزینى نرخەکان لە تەواوى شارەکە و نرخى بەنزینە کوالێتی بەرزەکان لە لوتکەدان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: 50%ـی بەنزینی سلێمانی بە نرخی 750 دینار دابین دەکرێت

لیستی ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن

دانیار فاروق

1 کاتژمێر پێش ئێستا