لیستی ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لیستی ناوی ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی "لاناز" بەبێ کۆبۆن و بە 750 دینار دابەش دەکەن بڵاوکرایەوە.
  • لە سلێمانی 10 وێستگە بۆ دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بەهەمان نرخ و بە شێوەی 24 کاتژمێری دیاریکراون.
  • ئۆکتانی ئەو بەنزینەی لە سلێمانی دابەش دەکرێت لە نێوان 92 بۆ 93 پلەدایە و سێ ملیۆن لیتر دابینکراوە.
  • بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی فشار و قەیرانی سووتەمەنییە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی وێستگەکان لە هەردوو شار زیاد بکرێن.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە نیشانی دەدات پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەبێ کۆبۆن لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە هەولێر تەنیا بەنزینی کارگەی "لاناز" بەو نرخە دەدرێت و لە سلێمانیش چەند وێستگەیەک دەستیان بە فرۆشتنی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لای شۆفێران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخ و کوالێتی دروست ببوو.

ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناری (لاناز) دابەش دەکەن:

  • لولیا (جادەی مەخموور) و ئایندە (100 مەتری).
  • گۆڵدن (100 مەتری) و مۆد (دووسایدی منارە).
  • بلاک واید (جادەی بەحرکە) و شێر سێ (جادەی پیرمام).
  • کارێزان ئۆیل (باداوان) و ئاڤانگارد (بنەسڵاوە).
  • وڵات ئۆیل (جادەی موسڵ) و جەبار ئۆیل (جادەی لاوان).
  • قەڵا (100 مەتری) و کۆڤان (پیرمام).
  • باکوور (120 مەتری فەرمانبەران) و باتاس (هەریر).
  • گڕاند (جادەی کەرکوک)، بابل دوو (کەسنەزان) و هەولێری نوێ.

دۆخی دابەشکردن لە پارێزگای سلێمانی:

لە سلێمانی 10 وێستگە بۆ دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە 750 دینار دەستنیشانکراون کە بریتین لە (پێشەوا، سلێمانی نوێ، کازیوە، کانی گۆران، شاوان، تاسڵوجە، ڕەهێڵ، هەڵەبجە تانجەڕۆ، دایک و برایەتی هەمیشەیی). ئەو وێستگانە بە شێوەی 24 کاتژمێری کار دەکەن و ئۆکتانی بەنزینەکەیان 92 بۆ 93 پلەیە.

زانیارییە نوێیەکانی کوالێتی و بڕی سووتەمەنی:

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر بەنزین گەیشتووەتە سلێمانی و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد بکرێت. سەرەڕای دەستپێکردنی دابەشکردن، بەشێک لە هاونیشتمانیان هێشتا دوودڵییان لەبارەی کوالێتیی سووتەمەنییەکە هەیە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت لە جێگیرکردنی نرخ و دابینکردنی بڕی پێویست دەکەنەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە عێراقەوە هەوڵەکان بۆ دابینکردنى بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوامن

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکى دیکەى لەبارەى نرخى بەنزین دەرکرد

کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و سۆمۆ لەسەر بەنزینی هەرێمی کوردستان

بەنزین و مووچە جوڵەی گەشتیاریی ناوخۆیان لە هەرێمی کوردستان پەکخستووە

بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم چاوەکان لەسەر بەغدادن

واژۆی 166 پەرلەمانتار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین کۆکرایەوە

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا