توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنەوە شیرینکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە دووهێندە زیاد دەکەن
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- خواردنەوە شیرینکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بە ڕێژەی دوو هێندە و نیو زیاد دەکەن
- شێرپەنجەی گەدە پێنجەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا
- %65ـی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمریکا لە ڕۆژێکدا بەلایەنی کەمەوە خواردنەوەیەکی شیرینکراو دەخۆنەوە
وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە
- توێژینەوەکە بە بەشداری 112،284 هەزار کەس ئەنجام دراوە
- لەماوەی ئەنجامدانی توێژینەوەکەدا 278 بەشداربووی توێژینەوەکە تووشی شێرپەنجەی گەدە بوون
- بێجگە لە شێرپەنجەی گەدە، خواردنەوە شیرینکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی مەمک و کۆڵۆن و ڕێکەش زیاد دەکەن
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا