وەزارەتی دارایی مافی ڕاژە و خانەنشینی بە فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دەبەخشێت

کەناڵ8 59 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان بە یەکجاری یەکلایی کرایەوە و دەبنە میلاکی هەمیشەیی.
  • سەرجەم مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکانی ڕاژەی شارستانی بەو فەرمانبەرانە دەدرێت.
  • وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هاوشێوەی فەرمانبەرانی تر مافی خانەنشینییان پێببەخشرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە فەرمی کۆتایی بە کێشەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان هێنا و بڕیاریدا بە پێدانی تەواوی شایستە یاساییەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینی بەو توێژە، بە جۆرێک وەک فەرمانبەری هەمیشەیی میلاک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری:

  • ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی، لە 19/8/2026 گشتاندنێکی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەرکردووە.
  • بەگوێرەى بڕیارەکە، فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان وەک فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیی لە دامودەزگاکانی حکومەت جێگیر دەکرێن.
  • تەواوی مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکان بەپێی یاساکانی بەرکار لە هەرێمی کوردستان بەم فەرمانبەرانە دەبەخشرێت.
  • وەزارەت مافی خانەنشینی بۆ ئەم فەرمانبەرانە هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری ڕاژەی شارستانی بە فەرمی یەکلا کردووەتەوە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بڕیارەکە:

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی دوای وردبینیی ورد لە دۆسیەکانیان دێت، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی میلاکی گشتی و دابینکردنی مافی یاساییە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە خزمەتیان هەبووە. وەزارەت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دووپاتی کردووەتەوە کە ئەم گشتاندنە دەبێتە بنەما بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مامەڵە کارگێڕییەکانیان لە داهاتوودا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/220360

کەناڵ8

59 خولەک پێش ئێستا