پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • پلەکانی گەرما لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بە بڕی 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
  • ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
  • بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بە 42 پلە و نزمترین لە حاجی ئۆمەران بە 31 پلە تۆمار دەکرێت.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکەن کە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هاوکات مەودای بینین لە زۆربەی ناوچەکان لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.


کەشی پێشبینیکراوی ڕۆژی پێنجشەممە 20-08-2026:

  • ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
  • خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەی باکووری خۆرئاوا دەبێت.
  • پلەکانی گەرما لە شارەکان بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 38، سلێمانی 38، دهۆک 39، چەمچەماڵ 40، هەڵەبجە 41 و گەرمیان 42 پلەی سیلیزی.

کەشی پێشبینیکراوی ڕۆژی هەینی 21-08-2026:

  • ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک زیاتر بەرز دەبنەوە.
  • خێرایی و ئاراستەی با وەک ڕۆژی پێشوو جێگیر دەبێت.
  • بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکان بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 40، پیرمام 36، سلێمانی 38، زاخۆ 41، حاجی ئۆمەران 32 و گەرمیان وەک بەرزترین پلە بە 42 پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/225739

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا