لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد بۆ دروستکردنی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە
پووختەى هەواڵەکە
- لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد بۆ دروستکردنی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە
- لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی لە پێناو زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییەکاندا
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بوڵتنی هەواڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـى ئابى 2026ـى کەناڵ8، ڕایگەیاند، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد وەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانییە و لە پێناو دروستکردنی هەماهەنگی و یەکڕیزییى لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وبۆ گەیشتنە بە ڕێککەوتننامەیەک بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە و زاڵبوون بەسەر بەربەست و ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکاندا.
دۆخى ناوچەکە لە دیدى تاڵەبانى
- عێراق و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی هەستیاردان چونکە ئێران و ئەمریکا لە دۆخی نە ئاشتی و نە جەنگدان
- عێراق ناوچەیەکی ستراتیجییە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا و هەر یەکەیان دەیانەوێت بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی پەلکێشی ئاڵۆزییەکانی بکات.
- لەتیف نێروەیی: پاراستنی بێ لایەنی لەم قۆناغەدا بە لای سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە زۆر گرنگە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى چوارشەممە، 19ـى ئابى 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە بەغداد و لەگەڵ هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکى هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق و هادى عامر، سەرۆکى ڕێکخراوى بەدر و محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگارى کەرکووک، هەروەها ڕەییان کلدانى، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون، کۆبووەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/226898
https://channel8.com/kurdish/news/226881
https://channel8.com/kurdish/news/226815
https://channel8.com/kurdish/news/226781
1 کاتژمێر پێش ئێستا