قەرزەکانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد؛ گەیشتە 40 تریلیۆن دۆلار

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • به گوێرەی داتاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، قەرزی نیشتمانی ئەو وڵاتە 40 تریلیۆن دۆلاری پێوانەیی تێپەڕاند.
  • لە مانگى ئازارى ئەمساڵ، ئەمریکا 39 تریلیۆن دۆلار قەرزار بووە.
  • قەرزەکانى ئەمریکا لە هەشت مانگى ئەمساڵ 1.5 تریلیۆن دۆلار زیادیکردووە
  • تێچووى خەرجییە سەربازییەکان 827 ملیار دۆلار بووە.

ئاژانسى ئەسۆشیەیتد پرێس، ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، قەرزەکانى ئەمریکا لە ساڵى کۆتایی مانگى کانوونى یەکەمى2025 ، بڕى قەرزە نیشتمانییەکانى ئەمریکا تەنیا 38 تریلیۆن و 510 ملیار دۆلار بووە و لە ماوەى هەشت مانگى ئەمساڵ یەک تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار زیادیکردووە.


شیکارییەکانى نوسینگەی شیكاریی ئابووریی ئەمریکا (BEA)

  • شیکاری دەکات چۆن زیادکردنى قەرزەکان کاریگەری لەسەر ئابووری فراوانتر هەیە.
  • بەدواداچوون بۆ پێوەرەکانی وەک بەرزبوونەوەی پێدانی سوود بەراورد بە داهاتی حکومەت دەکات.
  • بە گوێرەى ئامارەکانی گەنجینەی ئەمریکا دەریدەخەن قەرزە نیشتمانییەکانی ئەمریکا لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە.
  • لە ساڵى 2016 نزیکەى 20 تریلیۆن دۆلار بووە.
  • لە مانگى ئابى ئەمساڵ 40 تریلیۆن دۆلارى تێپەڕاندووە.
  • ئەمریکا لە سەقفی قەرزەکانی بۆ کۆتایی ئەمساڵ نزیکدەبێتەوە لە 41 تریلیۆن و 100 ملیار دۆلار.
  • پێشبینى دەکرێت قەرزەکانى ئەمریکا تاوەکو ساڵى 2030 بگاتە 50 تریلیۆن دۆلار.
  • ساڵى 2036  بگاتە 64 تریلیۆن دۆلار.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، لە پلاتفۆڕمى ئێکس نوسیویەتى "هەموو شتێک دەچێتە دۆزەخەوە بۆ ئەمریکا کاتێک قەرزی گشتی دەگاتە 50 تریلیۆن دۆلار.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/9663

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا