کاریگەرییەکانی بەرزەفشاری خوێن لەسەر ئەندامەکانی جەستە
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە، سەبارەت بە بەرزەفشاری خوێن دەڵێت:
- بەرزەفشاری خوێن زۆرجار هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام بە شێوەیەکی درێژخایەن بە هێواشی زیان بە ئەندامە گرنگەکانی جەستە دەگەیەنێت
- لە بەرزەفشاری خوێندا دڵ ناچار دەبێت بە هێزتر کار بکات، کە دەبێتەهۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ و کەمبوونەوەی توانای ناردنی خوێن بۆ ئەندامەکانی جەستە، هەروەها مەترسیی جەڵدەی دڵیش زیاتر دەکات
- بەرزەفشاری خوێن زیان بە خوێنبەرەکانی مێشک دەگەیەنێت و گەیشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ مێشک کەم دەکاتەوە، دەکرێت کاریگەریی لەسەر یادگە هەبێت و ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت مەترسیی خوێنبەربوون و جەڵدەی مێشک زیاد دەکات
- گورچیلەکان: بەرزەفشاری خوێن زیان بە خوێنبەرە بچووکەکانی گورچیلە دەگەیەنێت، بۆیە توانای پاککردنەوەی خوێن و دەرکردنی ماددە زیانبەخشەکان کەم دەبێتەوە، دەکرێت ببێتەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکانیش
پەیوەندیی نێوان بەرزەفشاری خوێن و تەندروستیی چاو
- بەرزەفشاری خوێن زیان بە خوێنبەرەکانی تۆڕەی چاو دەگەیەنێت، کە دەکرێت ببێتەهۆی لاوازبوونی بینین و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتی توندا لەدەستدانی بینین
- بەرزەفشاری خوێن دەبێتەهۆی ڕەقبوونی دیواری خوێنبەرەکان بەمەش گەیشتنی خوێن بۆ ئەندامەکانی جەستە کەم دەکات
- کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن لە ڕێگەی ژیانی تەندروست، پشکنینی بەردەوام و بەکارهێنانی دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ باشترین ڕێگایە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی پەستانی خوێن و پاراستنی ئەندامەکانی جەستە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئەگەر هاوسەرەکەت بەرزەفشاری خوێنی هەبوو، لەوانەیە تۆش هەتبێت
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا