خوێنبەربوونی نائاسایی دوای تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەیەک بۆ هێمای تێکچوونی سووڕی مانگانە
وێنەیەک بۆ هێمای تێکچوونی سووڕی مانگانە

د. سومەییە نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە خوێنبەربوونی دوای تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە، دەڵێت:

  • خوێنبەربوونی دوای تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە پێویستی بە پشکنینی بەپەلە و خێرا هەیە
  • تەمەنی لێچوونە لە سووڕی مانگانە بریتییە لەو قۆناغەی کە تێیدا سووڕی مانگانەی خانمان بە تەواوی دەوەستێت (بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو خانمەکە سووڕی مانگانەی نەبێت)

هۆکارەکانی نائاسایبوونی خوێنبەربوونی دوای لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە

  • زۆرجار خوێنبەربوون لەم تەمەنەدا دەکرێت نیشانەی سەرەتایی بێت بۆ بوونی ناڕێکی لە شانەکانی ناوەوەی مناڵدان
  • دروستبوونی گرێی ناسروشتی، کە دەکرێت شێرپەنجەی مناڵدان بێت
  • گۆڕانکاریی لە ئاستی هۆڕمۆنەکاندا

گرنگیی دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە

  • ئەگەر هەر کێشەیەک یان خانەیەکی نائاسایی هەبێت، دەستنیشانکردن و پشکنینی پێشوەختە: وەک سۆنەر و پشکنینی شانەزانیی خانەکان یان وەرگرتنی نموونە ئەنجام بدرێن
  • دەەستنیشانکردنی حاڵەتەکە ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەر بۆ ئاستێکی زۆر بەرز دەکاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی ئاڵۆزیی گەورە دەکات

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

توێژینەوەیەک: لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە مەترسیی بەرزەفشاری خوێن زیاد دەکات

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا