د. محەممەد سەیدعەلی بەرزنجی: دەکرێت بەهۆی هەوکردنی پەنکریاسەوە چارەخواز لە چاودێریی چڕ بمێنێتەوە
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
چەند زانیارییەک لەسەر هەوکردنی پەنکریاس
- پەنکریاس ڕژێنێکە دەکەوێتە پشتی گەدە، بەرپرسە لە دەردانی ئەنزیمەکانی هەرسبوون و هۆرمۆنی ئینسۆلین
- ئاستی هەوکردنی پەنکریاس (لە قۆناغی نەبوونی نیشانەوە تاوەکو چاودێریی چڕ) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە زۆر جیاوازە
- هەندێکجار هەوکردنی پەنکریاس بێ نیشانەیە: لە حاڵەتە سووکەکاندا ڕەنگە چارەخوازەکە هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نەبێت یان تەنیا وەک دڵتێکچوونێکی ئاسایی هەستی پێبکرێت
- هەندێکجار هەوکردنی پەنکریاس زۆر توندە: ڕەنگە بچێتە ئاستێک کە زیان بە ئەندامەکانی دیکەی جەستە (وەک سییەکان و گورچیلە) بگەیەنێت و چارەخوازەکە بخاتە بەشی چاودێریی چڕ
نیشانە سەرەتاییەکانی هەوکردنی پەنکریاس
- ئازاری توندی بەشی سەرەوەی سک ( ئازارەکە دەچێتەوە بۆ پشت، یەکێکە لەو نیشانانەی نابێت پشتگوێ بخرێت)
- خراپتربوونی ئازارەکە دوای نانخواردن
- هێڵنجدان و ڕشانەوە
- تا
هۆکارە باوەکانی هەوکردنی پەنکریاس
- بەردی زراو: بەربەست لە بۆری زراودا دروست دەکات و ڕێگە لە دەردانی ئەنزیمەکانی پەنکریاس دەگرێت
- خواردنەوە کحولییەکان
- بەرزبوونەوەی ئاستی چەورییەکانی خوێن بەتایبەت چەوریی سیانی
- بۆماوەیی
- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا