ئەنجوومەنی نوێنەران سێ ڕۆژی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە

ئارام یوسف 53 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ 13 پڕۆژەیاسا دەکات
  • دیاترینیان هەمواری یاسای ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ 13 پڕۆژەیاسا دەکات.



ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران


فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی، هەمواری یاسای ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، پڕۆژەیاسای ناوبژیوانی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە ڕێککەوتنی چوارچێوە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وزەی خۆر، پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق لەسەر ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ڕێککەوتنی پاکتاوکردنی نێودەوڵەتی لە دەرئەنجامی نێوەندگیری و پڕۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو دەکرێت.

ئەو پرۆژە یاسایانەی لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو تاوتوێ دەکرێت

  • پڕۆژەیاساکانی هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەریایی عێراق.
  • پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی و پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە ڕێککەوتنی هاوکاریی گومرگیی عەرەبی دەکرێت.

لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەریایی عێراق، پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی و پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە ڕێککەوتنی هاوکاریی گومرگیی عەرەبی دەکرێت.

هەر لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای پەسەندکردنی واژۆی سەر بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتی عێراقی و بیانی دەکرێت.

خشتەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو

ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش، ئەنجوومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی، خاوەندارێتیی هزری، یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی یەکەی ئابووریی نێوان وڵاتانی عەرەبی، پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق لەسەر ڕێککەوتنی هاوبەشی و هاوکاریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی بەریتانیا و پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتننامەی تایبەت بە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی واژۆکراوی پاریس دەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممەى ئەنجوومەنى نوێنەران بڵاوکرایەوە

ئارام یوسف

53 خولەک پێش ئێستا