کاریگەرییەکانی وشکبوونەوەی جەستە لەسەر خانمی دووگیان و کۆرپەکەی

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی منداڵێک لە سکی  دایکیدا
وێنەی منداڵێک لە سکی دایکیدا

د. ساکار حوسێن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە وشکبوونەی جەستە، دەڵێت:  

  • لەماوەی دووگیانیدا جەستە پێویستی زیاتری بە شلەمەنی هەیە بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن، شلەی چواردەوری کۆرپەلە و گەشەکردنی کۆرپەلە
  • وشکبوونەوەی جەستە بە بڕێکی کەمیش کاریگەریی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی دایک و کۆرپەلە دروست دەکات

کاریگەریی وشکبوونەوەی جەستەی خانمی دووگیان لەسەر دایکەکە

  • سەرئێشە
  • هەستکردن بە ماندوویی
  • دابەزینی ئاستی فشاری خوێن
  • لەهۆشخۆچوون  
  • زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی میزەڕۆ و قەبزی
  • لە حاڵەتی توندا تووشبوون بە کێشەی گورچیلە

کاریگەریی وشکبوونەوەی جەستەی خانمی دووگیان  لەسەر کۆرپەلە

  • زیادبوونی مەترسیی لەدایکبوونی پێشوەختە
  • کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆرپەلە، ئەگەر وشکبوونەوەکە زۆر بێت
  • کەمبوونەوەی شلەی چواردەوری کۆرپەلە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

خانمانی دووگیان ئاگاداری ئەم جۆرە شیرە بن؛ دەکرێت ببێتەهۆی لەبارچوون

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا