د. نەسرین شەریف: پشکنینی سۆنەری دۆپلەر لە ماوەی دووگیانی لە دوای هەفتەی 20ـەمەوە ئەنجام دەدرێت
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. نەسرین شەریف، پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر، سەبارەت بە پشکنینی سۆنەری دۆپلەر لە ماوەی دووگیانی، دەڵێت:
- بە شێوەیەکی گشتی سۆنەری دۆپلەر دوای هەفتەی 20ـەمی دووگیانی ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆیشتنی خوێن و پشکنینی وێڵاش یان خوێنبەرەکان
- زۆرجار لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا پشکنینی سۆنەری دۆپلەر ئەنجام دەدرێت ئەگەر کێشەیەکی گوماناوی لە گەشەی کۆرپەلە یان کارکردنی وێڵاشدا هەبێت
لە چ کاتێکدا پشکنینی سۆنەری دۆپلەر ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی خوێنخەستی؟
- سێ مانگی دووەم (هەفتەی 18-26): بەکاردێت بۆ پشکنینی ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکانی منداڵدان و وێڵاش ئەگەر دووگیانیەکە مەترسییەکی زۆری هەبێت
- سێ مانگی سێیەم (هەفتەی 30-40): ئەنجام دەدرێت بۆ چاودێریکردنی گەیاندنی پێکهاتە خۆراکییەکان، ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە یان ئەگەر کۆرپەلە بچووک دەرکەوت بۆ تەمەنی دووگیانیەکەی
- گومانی خوێنمەین: سۆنەری دۆپلەر بەکاردێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ کێشەیەک هەیە کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێنی ئاسایی لە ناوکەپەتک یان وێڵاش دەکات
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د.نەسرین شەریف: پشکنینی سۆنەر هیچ زیانێک بە تەندروستیی دایک و کۆرپەکەی ناگەیەنێت!
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا