فریاگوزاری سەرەتایی کاتی چوونە ناوەوەی پێکهاتەی کیمیایی بۆ ناو چاو
سەروەر سالار 59 خولەک پێش ئێستا
د. شۆخ وەهاب، پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاو دەڵێت '' ئەگەر پێکهاتەی پاککەرەوەی قاپ، کلۆر یان پێکهاتەیەکی کیمیایی چووە ناو چاوەوە، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن''
- چاو نەخورێنرێت، هەرچەندە کەسەکە هەست بە کزانەوە و ئازارێکی توند دەکات، بەڵام خوران و سڕینی چاو دەبێتەهۆی پێکهاتە کیمیاییەکە زیاتر بچێتە ناو شانەکانی چاو و گلێنەی چاوەکە بڕوشێنێت
- شوشتنی دەستبەجێی چاو بە ئاو (گرنگترین هەنگاو): بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بە بەردەوامی چاو بە ئاوێکی سارد بشۆرێت، سەر بەلای چاوە بریندارەکەدا لاربکرێتەوە و بە هێواشی ئاو ئاڕاستەی ناو چاو بکرێت، هەوڵبدرێت لە کاتی شوشتنەکەدا چاو کراوە بێت بۆ ئەوەی پێکهاتە بە تەواوی بێتەدەرەوە
فریاگوزاریی سەرەتایی چاو بۆ ئەو کەسانەی هاوێنەی دەستکردنی چاو بەکاردەهێنن
- هاوێنەی دەستکرد لاببرێت: ئەگەر کەسەکە هاوێنەی دەستکردنی لەچاودا بێت، لە کاتی ششتنەکەدا ئەگەر توانرا لاببرێت، چونکە پێکهاتە کیمیاییەکە لە ژێر لێنزی هاوێنە دەستکردەکەدا کۆدەبێتەوە و زیانەکە زیاتر دەکات
- هەنگاوی کۆتایی :تەنانەت ئەگەر دوای ششتنەکە کەسەکە هەستی بەباشبوونیش کرد، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو یان بەشی فریاگوزاری بکات، پزیشک پشکنینی ورد بۆ چاوی کەسەکە دەکات و دڵنیا دەبێتەوە کە گلێنەی چاوی کەسەکە تووشی سووتانی کیمیایی بووە یان نا
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
59 خولەک پێش ئێستا