زەیدی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ئارام یوسف 46 خولەک پێش ئێستا
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گۆنتەر شنایدەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتانی دەرەوە
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گۆنتەر شنایدەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتانی دەرەوە

 پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە گۆنتەر شنایدەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتانی دەرەوە کرد.
  • زەیدی جەخت لە پەیوەندیی فرەلایەن لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکاتەوە.
  • گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا و شێوازی پەرەپێدانیان لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە گۆنتەر شنایدەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتانی دەرەوە کرد و جەختی لە پێویستی گوڕینی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ پەیوەندیی فرەجۆر کردەوە.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق


نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا و شێوازی پەرەپێدانیان لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی کراوە، لەڕێگەی پڕۆگرامی هاوبەشەوە.

گفتوگۆ لەسەر ئامادەکاری کشانەوەی هاوپەیمان

  • گفتوگۆ لەسەر امادەکارییەکانی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
  • جەختکردنەوە لە گرنگی گۆڕینی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە کردووە بۆ پەیوەندییەکی فرەجۆر.


هەر لەو دیدارەدا باس لە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کراوە، زەیدی جەختی لە گرنگی گۆڕینی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە کردووە بۆ پەیوەندییەکی فرەجۆر.

ستایشکردنی ڕۆڵی ئەڵمانیا



سەرۆکوەزیرانی عێراق، ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیای کردووە، کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو یارمەتی عێراقی داوە لە جەنگی دژی تیرۆر، بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ناوەندی توێژینەوەی کەناڵ8 ڕاپۆرتێکی لەبارەی کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە

ئەعرەجی: 30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانانە نەک کۆکردنەوەی چەک

حەیدەر عەبوودى بۆ کەناڵ8: هەماهەنگییەکان بۆ کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى بەردەوامن

حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت

ئارام یوسف

46 خولەک پێش ئێستا