دەستەیەک لە مامۆستایانی گرێبەست بۆ پرسی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن
پووختەی هەواڵەکە:
- کاروخ عەبدوڵا: لەگەڵ بەرپرسانی وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە
- دەستەکە چوارشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
دەستەیەک لە مامۆستایانی گرێبەست بۆ پرسی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە.
لێدوانی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ کەناڵ8
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، سبەى پشووە و بۆ دوو سبەى چوارشەممە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق کۆدەبنەوە بۆ پشتگیری پرۆژە و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە بودجەی ساڵی2027 عێراق.
- هەوڵدان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
- پێش بەڕێکەوتنی دەستەکە بۆ بەغداد لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێمى کوردستان کۆبوونەتەوە.
- ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست بە فەرمی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرا
گوتیشى، بۆ هەمان مەبەست هەوڵدەدەن لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و سەرۆکوەزیران و لایەنەکانى دیکە کۆببنەوە.
هاوکات ئەمڕۆ پێش بەڕێکەوتنیان بۆ بەغداد، دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.
ڕادەستکردنی لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست بە بەغداد
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست بە فەرمی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرا بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2027 .
لە هەرێمى کوردستان37 هەزار و 933 مامۆستاى گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستاى گرێبەست لەسەر وەزارەتى خوێندنى باڵان.
خەرجیی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتى هەرێمی کوردستانەوە لە داهاتى نانەوتیی دابین دەکرێت.
مووچەى مامۆستایانى گرێبەستی سەر بەوەزارەتى پەروەردە، ئەوانەى بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 18 ملیار دینارە.
زانیاری زیاتر بۆ
کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی داهاتی ناوخۆوە دیار نییە
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 کاتژمێر پێش ئێستا