ڕێوڕەسمى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام بەڕێوە دەچێت

ئارام غەفور 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵەکە:

  • لەعێراق و بەشێک لە وڵاتانى عەرەبى پشووى فەرمییە
  • لە هەرێمى کوردستان ڕێوڕەسمى تایبەتى بۆ ڕێکدەخرێت

یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) یادێکى ساڵانەیە و لە ڕۆژى 12ـى ڕەبیعولئەوەلى هەموو ساڵێک دەکرێتەوە و لە زۆرینەى وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبی ئەم ڕۆژە پشووى فەرمییە.


ئەنجامدانی چالاکی هەمەجۆر

  • ساڵانە موسڵمانان لەم یادەدا لە زۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبی ئاهەنگ و چالاکیى هەمەجۆر ئەنجام دەدەن.
  • ئاهەنگە جەماوەرییەکان لەم بۆنەیەدا لە سەرەتای مانگی ڕەبیعولئەوەلەوە تا کۆتایی مانگەکە بەردەوام دەبن.

ساڵانە موسڵمانان لەم یادەدا لە زۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبی ئاهەنگ و چالاکیى هەمەجۆر ئەنجام دەدەن و خۆشی و شادى خۆیان بە بۆنەى لەدایکبوونى پەیامبەرەکەیان دەردەبڕن.

ئاهەنگی جەماوەری بۆ ماوەی مانگێک



ئاهەنگە جەماوەرییەکان لەم بۆنەیەدا لە سەرەتای مانگی ڕەبیعولئەوەلەوە تا کۆتایی مانگەکە بەردەوام دەبن و تیایدا کۆڕ و کۆبوونەوەى جۆراوجۆر ڕێکدەخرێت و قەسیدەی ستایش و پیاهەڵدانی پێغەمبەری تێدا دەخوێنرێتەوە و لەشێوەى شیعر و شانامەدا ژیاننامەی پێغەمبەر پێشکەش دەکرێت و باس لە ڕەوشتە بەرزەکانی دەکرێت و خواردن و شیرینی وەک شیرینی مەولوود دابەش دەکرێت.

بە بۆنەی یادەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە



لە عێراق بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) کراوەتە پشووى فەرمى و لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیش لەنێو مزگەوتەکان ڕێوڕەسمى تایبەت ڕێکدەخرێت و شوێنە گشتییەکان بەم بۆنەیەوە دەڕازێنرێتەوە و شیرینى و خواردن دابەش دەکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سێشەممەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمییە

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بەهۆی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە دواخران

ئارام غەفور

4 کاتژمێر پێش ئێستا