قەیرانى بەنزین لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی سەرەی بەنزین لە بەردەم یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێردا
دیمەنی سەرەی بەنزین لە بەردەم یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێردا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە هەولێر شۆفێران لە سەرەی دوورودرێژی بەنزیندا دەوەستن
  • پەیامنێرى کەناڵ8: بڕى بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ سلێمانى کەمنەکراوەتەوە
  • پەیامنێرى کەناڵ8: بڕی بەنزینە 750 دینارییەکە لە بەنزینخانەکانى هەولێر کەمکراوەتەوە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووتە کەناڵ8، قەیرانى بەنزین لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە و شۆفێران بۆ دەستخستنى بەنزینە 750 دینارییەکە لە نۆرەیەکى دوورودرێژدا دەمێننەوە، بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، ژمارەى ئەو بەنزینخانەى لە هەولێر بەنزینى 750 دینارى دابەشدەکەن بەڕێژەیەکى بەرچاو کەمکراونەتەوە ئەوەش قەیرانەکەى قوڵترکردووەتەوە.


  • وەستان لە نۆرەی دوورودرێژدا بۆ بەدەستخستنی بەنزینی 750دیناری.
  • بەهۆى خواستی زۆرەوەى بەنزینەکە زوو تەواودەبێت ئەوەش نیگەرانى لاى شۆفێران دروستکردووە.
  • شۆفێران بۆ چەند کاتژمێرێک دەوەستن بۆ وەرگرتنى بەنزینى بازرگانى.


ماوەى چەند ڕۆژێکە شۆفێران لە شارەکانى هەرێمی کوردستان لە نۆرەیەکى دوورودرێژدا دەوەستن بۆ دەستخستنى بەنزینە 750 دینارییەکە بەڵام بەهۆى ئەوەى خواستێکى زۆرى لەسەرە بەنزینەکە زوو تەواودەبێت ئەوەش نیگەرانى لاى شۆفێران دروستکردووە.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر گوتی، قەیرانى بەنزین لە شارى هەولێر بەردەوامە و شۆفێران بۆ چەند کاتژمێرێک دەوەستن بۆ وەرگرتنى بەنزینى بازرگانى بەهۆى ئەوەى بەشێکى کەمى شۆفێران سوودمەند دەبن لە بەنزینە 750 دینارییەکە.


 ژمارەی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی 750دیناری دابەش دەکەن لە هەولێر


ڕاشیگەیاند، بڕیاربوو 80 بەنزینخانە، بەنزینى 750 دینارى دابەشبکەن بەڵام بڕیارەکە نەچووە بوارى جێبەجێکردنەوە و ژمارەى بەنزینخانەکان کەمکرایەوە بۆ 30 بەنزینخانە و دابەشکردنى بەنزینەکەش لە ڕێگەى کۆبۆنەوە دەبێت.


دۆخی بەنزین لە سلێمانی


بەڵام دۆخەکە لە سلێمانی جیاوازە و تاوەکو ئێستا نرخى هیچ لیترێکى بەنزین دوو هەزارى تێنەپەڕاندووە و بەراورد بە هەولێر و دهۆک هەرسێ جۆرەکەى بەنزین هەرزانترە.


ئێستا لە 16 بەنزینخانەى سلێمانى، بەنزینە 750 دینارییەکە دابەشدەکرێت


ئێستا لە 16 بەنزینخانەى سلێمانى، بەنزینە 750 دینارییەکە دابەشدەکرێت بەڵام بەهۆى ئەوەى خواستى زۆرى لەسەرە، سەرجەم بەنزینخانەکان ئاگادارکراونەتەوە لە یەککاتدا دەست بە دابەشکردنى بەنزین بکەن.

بڕی 50 لیتر بە شۆفێران دەدرێت


ئەو بڕەى بۆ سلێمانى تەرخان دەکرێت کەمنەکراوەتەوە و وەک خۆیەتى و ڕۆژانە ملیۆنێک و 100 هەزار لیتر بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ سلێمانى دابین دەکرێت. بەڵام بەگوێرەى ڕێنمایى نوێى نەوت و کانزاکانى سلێمانى، ڕۆژانە تەنیا 50 لیتر بە شۆفێران دەدەرێت ئەوەش بۆ کەمکردنەوەى قەرەباڵخى بەنزینخانەکان.

نیگەرانی ژمارەیەک لە بازرگان لە بەنزینی 750دیناری



کەناڵ8 زانیویەتی، ژمارەیەک بازرگانى مامناوەند و ئەنجوومەنى بەنزینخانەکان، نیگەرانن لە دابینکردنی ئەو بەنزینە 750 دینارییە بۆ شۆفێران، چونکە کاریگەری لەسەر بازاڕى بەنزینى نۆرماڵى بازرگانی دروستکردووە و بازاڕى ئەوانى نەهێشتووە، لەبەرئەوەی بەنزینە 750 دینارییەکە خواستى زۆرى لەسەرە و کوالێتییەکەشی لە بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی باشترە، بۆیە بازرگانان شەڕى ئەوە دەکەن ئەو بەنزینە نەمێنێت و دەیانەوێت لە سلێمانیش وەک بەنزینخانەکانى هەولێر 200 دینارى دیکە بۆ هەر لیترێک قازانج بکەن بەڵام ڕێگرییان لێکراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە دهۆک و زاخۆ مەرج بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دیاریکرا

لە تورکیاوە بەنزینی سوپەر هاوردەى دهۆک کرا

نرخى بەنزین لە هەولێر و دهۆک و ئاکرێ زیاتر گران بوو

ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: 50%ـی بەنزینی سلێمانی بە نرخی 750 دینار دابین دەکرێت

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا