د. تەها مەحوی: گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان لە پیاوانیشدا ڕوودەدات

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی هێمایەک بۆ هۆڕمۆنەکان
وێنەی هێمایەک بۆ هۆڕمۆنەکان

د. تەها مەحوی، ڕاوێژکار لە شەکرە و کوێرەڕژێنەکان، سەبارەت بە گۆڕانکاریی ئاستی هۆڕمۆنەکان لە پیاواندا، دەڵێت:

  • هۆڕمۆنی نێرینە بە شێوەیەکی سروشتی لە ساڵێکدا لە زۆربەی پیاواندا بە نزیکەی %1 لە دوای تەمەنی 30-40 دادەبەزێت
  • ئەم گۆڕانکارییە بەشێکی ئاساییە لە پیربوون، هەرچەندە ڕێژەکەی لە نێوان کەسەکاندا جیاوازە

کاریگەرییە نەخوازراوەکانی گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان لە پیاواندا

  • کەمبوونەوەی وزە و ماندووبوون
  • لاوازیی ماسولکەکان
  • زیادبوونی ئاستی چەوریی جەستە
  • کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
  • گۆڕانی باری دەروونی

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە هەیە

  • هەڵکشانی تەمەن
  • قەڵەوی
  • خەوی ناڕێک
  • فشاری دەروونیی درێژخایەن
  • بوونی هەندێک نەخۆشی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هۆکارەکانی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە (تێستۆستیرۆن) چین؟

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا