تابلۆیەکی پیکاسۆ دۆزرایەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- هەشت ساڵە دزراوە
- لە خانوویەکی چۆڵکراودا دۆزراوەتەوە
- لەبارەی گاوبازێکی ئیسپانییە
ئەم تابلۆ دۆزراوەیەی پابلۆ پیکاسۆ، ساڵی 2018 لە گەلەریی بیل دی لیندن لە میڵوەوکی ئەمریکا دزراوە.

لە ئاستی ناوەڕۆکدا: لەبارەی گاوباز تۆرێرۆیە، بە یەکێک لە پارچە هونەرییە سەرنجڕاکێشەکانی پیکاسۆ دادەنرێت و لە جیهاندا تەنیا 33 هاوشێوەی هەیە بە واژۆکراوی.
تابلۆی تۆرێرۆ:
- بەهاکەی لەنێوان 35 بۆ 50 هەزار دۆلارە
- بەهایەکی گەورەی هونەری گاوبازیی پیکاسۆیە
- گەڕێنراوەتەوە بۆ گەلەریی بیل دی لیندن

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا