تەندروستیی بەڕیتانیا لە ڕێگەی پشکنینی پێشوەختەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەدات

سەروەر سالار 22 خولەک پێش ئێستا
وێنەی هێمایەک بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان
وێنەی هێمایەک بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان

هەوڵەکانی تەندروستیی بەڕیتانیا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان

  • تەندروستیی بەریتانیا هەوڵدەدات لە ڕێگەی پێدانی پشکنینەوە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر پشکنین بۆ نزیکەی چوار ملیۆن خانم بکات
  • پڕۆگرامی پشکنینی پێشوەختەکەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بۆ ئەو خانمانەیە کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 65 ساڵاندایە
  • لە پڕۆگرامی ڤاکسینەکەدا خانمان لە ماڵەوە لە ڕێگەی ئەندامی زاوزێیانەوە خۆیان پشکنینەکە ئەنجام دەدەن

شێرپەنجەی ملی منداڵدان

  • تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ پی ڤی سەرەکیترین هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان
  • جگەرەکێشان، سێکسی ناتەندروست و لاوازیی سیستمی بەرگریی جەستە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاد دەکەن
  • بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، پشکنینی پێشوەختە بکرێت، پشکنینەکان بریتین لە: پشکنینی ڤایرۆسی ئێچ پی ڤی  و پشکنینی پاپ سمیر(پشکنینێکە بۆ هەڵسەنگاندنی خانەکانی ملی منداڵدان)

نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان

  • خوێنبەربوونی نائاسایی
  • بوونی دەردراو لە زێدا کە رەنگی قاوەییە، خوێنی لەگەڵە یان بۆنی هەیە
     ئازاری حەوز و ئازار لە کاتی جووتبووندا
  • بوونی خوێن و پەڵەی خوێن لە نێوان سوڕی مانگانەدا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

تەندروستیی جیهانی: دەتوانرێت لە ڕێگەی پێکەوتە و پشکنینی پێشوەختەوە ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکرێت

سەروەر سالار

22 خولەک پێش ئێستا