د. هەردی محەممەد: بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەبزی وەرزش بکرێت و ئاو زۆر بخورێتەوە
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. هەردی محەممەد، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە قەبزی دەخاتەڕوو
- قەبزی بریتییە لە دانیشتنی پیسایی لە کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا
- دانیشتنی توند، وشک و بە ئازار بە قەبزی دادەنرێن
هۆکارە مەترسیدارەکانی دروستبوونی قەبزی چین؟
- خواردنی ئەو خواردنانەی پێکهاتەی ڕیشاڵیان کەمە
- کەم ئاوخواردن
- وەرزشنەکردن
- بەکارهێنانی چەند دەرمانێک
چارەسەرە باوەکانی قەبزی چین؟
- خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی، وەک: هەرمێ، سێو، مۆز و پرتەقاڵ
- خواردنی خۆراکە ڕەنگ سەوزەکان، سەوزە و میوەکان
- خواردنی خەیار، بڕۆکڵی و قەڕنابیت
- زۆر ئاوخواردن
- وەرزشکردن
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا