ئاسایشی نشتمانیی عێراق :ساختەکارێکیان دەستگیرکردووە خۆى وەک کەسایەتییە سیاسییەکان ناساندووە
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەو کەسە وەک کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسان خۆی ناساندووە.
- ئەو کەسە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانى عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى کردووە.
- لە دوایین ڕەفتاریشیدا پەیوەندى کردووە بە عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەک کەسایەتییەکى گەورەى سیاسی خۆی ناساندووە.
دەزگاى ئاسایشیی نیشتمانى عێراق، ئاشکرایکرد، کەسێکى فێڵباز و ساختەکاریان دەستگیرکردووە، کە وەک کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسان خۆی ناساندووە و پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانى عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى کردووە.
ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشیی نیشتمانی عێراق
دەزگاى ئاسایشیی نیشتمانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەستگیرکردنى کەسێکى ساختەکار و فێڵبازى ئاشکراکرد، کە لە دایکبووى ساڵى 1992ە و خۆى کردووە بە کەسایەتییە سیاسییەکان و پەیوەندی بە لایەنە حکومییەکانەوە کردووە بەمەبەستى بەدەستهێنانى دەستکەوتى کەسى، لە دوایین ڕەفتاریشیدا پەیوەندى کردووە بە عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەک کەسایەتییەکى گەورەى سیاسی خۆی ناساندووە.
لەڕێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە
ڕاگەیێنراوەکە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنى دەستگیرکردنى ئەو کەسە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە، کە زانیارى هەواڵگرى وورد لەبارەى ئەو کەسەوە گەیشتووەتە دەزگا ئەمنییەکان، کە شوێن و ماڵى تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە و ڕەزامەندى دادوەرى دەزگاى ئاسایش لە بەغداد وەرگیراوە بۆ دەستگیرکردنى .
دواى دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەرى گیراوەتەبەر و ڕەوانەى لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ئاوی کەرکووک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا
دەستگیرکردنی ئەفسەر و سێ پۆلیس بە تۆمەتی دەستدرێژی لە دیوانییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا