دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ئاوی کەرکووک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • دەستەی دەستپاکی سەرۆک بەشێکی لە ئاوی کەرکووک دەستگیر کرد.
  • بەرپرسەکە لە بەرامبەر واژۆکردنی پڕۆژەیەکی ماسی داوای بەرتیلی کردووە.
  • تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا بەسەر تۆمەتبارەکەدا گەیشتوون.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە پەردە لەسەر گەندەڵییەکی دارایی لەناو دامەزراوەکانی کەرکووک لادەبات؛ بەرپرسێکی حکومی لە فەرمانگەکەی و مۆرە فەرمییەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل بەکارهێناوە، بەڵام تیمەکانی دەستپاکی لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا کتوپڕ گەیشتوونەتە سەری و بە فەرمانی دادوەر لەناو کارەکەیدا دەستگیریان کردووە.


دەستەی دەستپاکیی عێراق

  • سەرۆک بەشی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرا.
  • تۆمەتبارەکە داوای پارەی لە وەبەرهێنەران و سەردانیکاران کردووە لە بەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵە یاساییەکانیان.
  • ئەو بڕە پارەیەی لە کاتی دەستگیرکردنیدا پێی گیراوە، لە بەرامبەر دەرکردنی نووسراوێکی تایبەت بووە بۆ پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی.
  • دەستەی دەستپاکی دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد و بوونی فەرمانی دادوەری، پلانی دەستگیرکردنەکەی جێبەجێ کردووە.
  • پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بەرپرسە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەری تایبەت کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

وەبەرهێنەران و دۆخی گەندەڵی

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی، ئەم بەرپرسە ماوەیەکە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم وەبەرهێنەران و سەردانیکاران، بە جۆرێک ڕاییکردنی کارەکانیانی بەستووەتەوە بە پێدانی بڕێک پارە وەک بەرتیل. وەبەرهێنەران باس لەوە دەکەن کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە زیانی گەورەی بە کەرتی وەبەرهێنان لە کەرکووک گەیاندووە و بووەتە هۆی ساردبوونەوەی سەرمایەداران لە ئەنجامدانی پڕۆژە لە شارەکەدا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/222043

https://channel8.com/kurdish/news/223482

https://channel8.com/kurdish/news/218547

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا