لایەنە سیاسییەکان لەسەر پڕکردنەوەی 9 وەزارەتەکەی زەیدی ڕێککەوتن

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران

پووختەی هەواڵەکە:

  • فراکسیۆنە سیاسییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی 9 وەزارەتە ماوەکەی کابینەی عەلی زەیدی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.
  • بەمزووانە ناوی بەربژێری وەزارەتە گرنگەکانی وەک ناوخۆ و بەرگری ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت.
  • لە کۆی 23 وەزارەت، تەنیا 14 وەزارەتیان لە دانیشتنی 14ی ئایاری 2026 متمانەیان وەرگرتبوو.
  • حکومەتی عێراق و لایەنەکان لەسەر ڕێککەوتنێکی کۆتایین بۆ ئەوەی متمانە بە تەواوی کابینەکە ببەخشرێت.

ڕۆژنامەى سەباح لە ژمارەى ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە بەربەستە سیاسییەکانی بەردەم تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق شکێندراون و لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە دانیشتنی 14ی ئایاری 2026دا 9 وەزارەتی سیادی و خزمەتگوزاری بەهۆی ململانێی لایەنەکانەوە بە هەڵپەسێردراوی مابوونەوە.


فراکسیۆنە سیاسییەکان و پەرلەمان:

  • فراکسیۆنەکان لە یەکلاییکردنەوەی وەزارەتە پڕنەکراوەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی نزیکبوونەتەوە.
  • حکومەتی عێراق ڕژدبوونی خۆی بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاری بە لایەنەکان ڕاگەیاندووە.
  • زیا زەیدی، ئەندامی پەرلەمان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
  • بڕیارە ناوی بەربژێرە نوێیەکان لە دانیشتنێکی نزیکی پەرلەماندا بۆ وەرگرتنی متمانە بخرێنە دەنگدانەوە.

وەزارەتە ماوەکان:

ئەو وەزارەتانەی کە لە دەنگدانی یەکەمدا متمانەیان پێنەدرابوو و ئێستا لێکتێگەیشتنیان لەسەر دروست بووە بریتین لە: ناوخۆ، بەرگری، پلاندانان، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، کۆچ و کۆچبەران، وەرزش و لاوان، لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. تەواوبوونی ئەم لیستی بەربژێرانە کۆتایی بە کێشەی پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی ناو ئەنجوومەنی وەزیران دەهێنێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عەلی زەیدی: لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت نزیکین

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی دەکات

زەیدی دەسەڵاتی بە بریکاری وەزارەتە بێ وەزیرەکان بەخشی

بەرزنجی: لەناوەڕاستی مانگی ئاب کابینەی حکومەتی عێراق تەواو دەکرێت

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا