ڕێنمایی نوێی کارەبای سلێمانی بۆ دانانی سیستمی سۆلار

ئارا ئیبراهیم 22 خولەک پێش ئێستا
لە سلێمانى 85 مێگاوات کارەبا لە وزەى خۆر بەرهەمدەهێنرێت
لە سلێمانى 85 مێگاوات کارەبا لە وزەى خۆر بەرهەمدەهێنرێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • هاوبەشانی کارەبا دەبێت پێش دانانی سیستمی سۆلار ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتییەکان وەربگرن.
  • بۆ ماڵان، توانای سۆلاری پێوەری سنگڵ فەیز نابێت لە 50 ئەمپێر زیاتر بێت.
  • پێوەری سری فەیز بۆ سیستمی سۆلار نابێت لە 80 ئەمپێر تێپەڕ بکات.
  • ئەو سیستمە سۆلارانەی پێشتر دانراون، ڕێنماییە نوێیەکان نەیانگرێتەوە.

زانیارییەک گەیشتووە بەکەناڵ8 کە ڕێنمایی نوێ بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی دەرکراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سیستمی وزەی خۆر دابنێن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا جەخت دەکاتەوە کە هەر هاوبەشێک مەرجە تەکنیکییەکان و سنووری ئەمپێرەکان ببەزێنێت، ڕێگەی پێنادرێت ببەسترێتەوە بە تۆڕی نیشتمانی و سوود لە گەڕانەوەی وزە و هەژمارکردنی پارە وەرناگرێت.


ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا: سیروان محەممەد، گوتەبێژى کارەباى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند:

  • هاوبەشان پێویستە پێش کڕین و دانانی سیستمەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و فرۆشتنی وزە بکەن.
  • پێوەری سنگڵ فەیز بۆ گۆڕینی کارەبا بۆ سۆلار، سنووری 50 ئەمپێری بۆ دیاریکراوە.
  • پێوەری سری فەیز نابێت توانای سۆلارەکەی لە 50 کیلۆوات بۆ هەر فەیزێک و 80 ئەمپێر زیاتر بێت.
  • بۆ کارەبای پیشەسازی و کشتوکاڵی، پێویستە تەزووی گەڕاوە لە ئەمپێری سەر (C.T) زیاتر نەبێت.
  • ئەگەر قەبارەی سۆلار لە توانای پێوەرەکە زیاتر بێت، گەڕاوەی کارەبا بۆ خاوەنەکەی هەژمار ناکرێت.

ئامار و پاشخانی تەکنیکی:

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنیک لە کارەبای سلێمانی، تاوەکو ئێستا 4,562 هاوبەش سیستمی سۆلاریان داناوە و تۆمار کراون. کۆی گشتی وزەی بەرهەمهاتوو لە ڕێگەی خۆرەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 102 مێگاوات. لە کۆی گشتی بەشداربووان، 3,747 هاوبەشی ماڵان، 659 بازرگانی، 134 کشتوکاڵی، 15 پیشەسازی و 7 هاوبەشی حکومین. سیروان محەممەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێنماییانە تەنیا بۆ هاوبەشە نوێیەکانە و ئەوانەی پێشتر سیستمەکەیان داناوە ناگرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پەرمانتارێک بۆ وەزیرى کارەبا: داهاتی فرۆشتنی 1,500 میگاوات کارەبا و پرۆژەی ڕووناکی بۆ کوێ دەچێت؟

نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و وڵاتان؛ نرخی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی لە نرخی کارەبای عێراق و تورکیا و ئەمریکا گرانترە

ئارا ئیبراهیم

22 خولەک پێش ئێستا