قاسم عەبوودى :حکومەت ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى جیهان
پووختەی هەواڵەکە:
- تاوتوێکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هاوکاری لە بواری تیرۆر.
- باڵیۆزى تورکیا لە عێراق: هاوکاریى بەرنامە حکومییەکەى عێراق دەکەین
ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى جیهان و لەناویشیاندا وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە.
دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی تورکیا
قاسم عەبوودى، لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئەنان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات و هاریکارییەکان لە بوارى تیرۆر و ئاڵوگۆڕى زانیاریی تاوتوێکران، کە دەبنە هۆى سەقامگیریی زیاترى هەردوو وڵات و ناوچەکە.
پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا
- پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا پەیوەندیی چارەنوسساز و گرنگە.
- حکومەتی زەیدی ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەموو وڵاتانى جیهان، لەناویشیاندا وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە.
- ڕەخساندنى ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، کاریگەرى ئەرێنى دەبێت بوژاندنەوەى ئابووری.
ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەى بەوەش کرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، پەیوەندییەکى چارەنوسساز و گرنگە، جەختیشیکردەوە، حکومەتەکەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەموو وڵاتانى جیهان، لەناویشیاندا وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە.
کاریگەریی دەستبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری
ڕوونیشیکردەوە، ڕەخساندنى ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، کاریگەرى ئەرێنى دەبێت لەسەر گەشەپێدانى بەردەوام و بوژاندنەوەى ئابووری.
پشتیوانی تورکیا لە بەرنامەی حکومەتی عێراق
هاوکات، باڵیۆزى تورکیا لە عێراق، گوتى؛ وڵاتەکەى بەردەوام دەبێت لە هاوکاری بەرنامە حکومییەکەى عێراق، ئەوەش لە ڕێگەى هاریکاریکردن لە سەرجەم بوارەکاندا، لەناویشیاندا، ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و گەشەى ئابووریی و وەبەرهێنان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عێراق و تورکیا لە بارەى یاداشتى پەرەپێدانى ژێرخانى گواستنەوە کۆبوونەوە
زەیدى: ڕێککەوتنى عێراق و تورکیا بۆ هەناردەى نەوت دەستکەوتێکى ستراتیجییە
عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕێککەوتن
عێراق و تورکیا؛ پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 30 ملیار دۆلار
16 خولەک پێش ئێستا