دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى لە سلێمانى بەردەوام دەبێت

ئارام قەرەداغی 38 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە سلێمانى ڕۆژانە نزیکەى 500 هەزار لیتر بەنزینى پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت
  • ڕۆژانە لە 16 بەنزینخانەى سلێمانى بەنزینى جۆرى نۆرماڵى پاڵپشتیکراو بە نرخى 750دینار دابەش دەکرێت.
  • هەر بەنزینخانەیەک یەک تانکەرى30 تا 33هەزار لیترى بۆ دابیندەکرێت.

کەناڵ8 لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى سلێمانییەوە زانیارى ئەوە دەستکەوتووە کە بەنزینى پاڵپشتیکراو لە سلێمانى بەردەوام دەبێت و بڕەکەشى کەمنەکراوەتەوە و ئەوەى هەیە تەنیا کاتى دابەشکردنەکەى ڕێکخراوە.



بەدواداچوونەکانی کەناڵ8


بەگوێرەى بەدواداچونى کەناڵ8، ڕۆژانە لە 16 بەنزینخانەى سلێمانى بەنزینى جۆرى نۆرماڵى پاڵپشتیکراو بە نرخى 750دینار دابەش دەکرێت و هەر بەنزینخانەیەک یەک تانکەرى30 تا 33هەزار لیترى بۆ دابیندەکرێت.



چۆنتی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو

  • ڕۆژانە لە کاتژمێر شەشى بەیانییەوە بەنزین دەگاتە بەنزینخانەکان لە هەر 16 بەنزینخانەکە پشکنینى بۆ دەکرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت".
  • تاوەکو بەنزینەکە تەواو دەبێت دابەشکردن لە هەموو بەنزینخانەکان بەردەوام دەبێت.
  • دیاریکردنى کاتەکەش بۆ ئەوە بووە هیچ بەنزینێک بەبێ پشکنین دابەشنەکرێت.


سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى سلێمانى، گوتى "بەنزینى 750 دینارى هاوشێوەى پێشوو بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتەکەى ڕێکخراوە لە کاتژمێر شەشى بەیانییەوە بەنزین دەگاتە بەنزینخانەکان لە هەر 16 بەنزینخانەکە پشکنینى بۆ دەکرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت".


هیچ بڕە بەنزینێک بێ پشکنین دابەشناکریت


بەگوێرەى ڕێکارە تازەکەى بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکان، تاوەکو بەنزینەکە تەواو دەبێت دابەشکردن لە هەموو بەنزینخانەکان بەردەوام دەبێت و دیاریکردنى کاتەکەش بۆ ئەوە بووە هیچ بەنزینێک بەبێ پشکنین دابەشنەکرێت.

دابەشکردنى بەنزینى پاڵپشتیکراوى نۆرماڵ، نرخى هەرسێ جۆرەکەى بەنزینى لە بەرزبوونەوەى زیاتر لە سلێمانى ڕاگرتووە و ڕۆژانە هەزاران ئۆتۆمبێل لێى سوودمەند دەبن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە

بەهمەن قادر: پاڵپشتیی حکومەت بۆ بەنزینی 750 دیناری گرنگە

بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم

لە دهۆک و زاخۆ مەرج بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دیاریکرا

ئارام قەرەداغی

38 خولەک پێش ئێستا