توێژینەوەیەکی نوێ: لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە مەترسیی تووشبوون بە ئاڵزهایمەر زیاد دەکات

سەروەر سالار 54 خولەک پێش ئێستا
وێنەی هێمایەک بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئاڵزهایمەر
وێنەی هێمایەک بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە مەترسیی لاوازبوونی یادگە زیاد دەکات
  • ئەو خانمانەی 10 ساڵ پێش کاتی ئاسایی خۆی چوونەتە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە، 1.8 ساڵ زووتر تووشی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر بوون
  • ئەگەر خانمەکە هەر دەیەیەک زووتر بچێتە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەوە %2 ئەگەری ئەوەیان هەیە خێراتر تووشی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر ببن

چۆنیەتیی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

  • توێژینەوەکە بە بەشداری 2,603 خانم ئەنجام دراوە
  • توێژینەوەکە بەراود بووە لە نێوان ئەو خانمانەی لە تەمەنی ئاسایی خۆیاندا چوونەتە ناو تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە بەراود بە ئەو خانمانەی لە تەمەنێکی زووتردا چوونەتە ناو تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە
  • لە ڕێگەی پشکنینی ئێم ئاڕ ئایەوە هەڵسەنگاندن بۆ تەندروستیی مێشکی بەشداربووان کراون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

ئەو خانمانەی زووتر تووشی لێچوونەوە دەبن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییە دژەخۆییەکان زیاترە

سەروەر سالار

54 خولەک پێش ئێستا